أخبار وفضائح المنظمة الارهابية Pkk عملاء إيران وبشار الاسد

 



ئەمەی خوارەوە قسەی کادیرێکی پەکەکەیە کەبەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەوحیزبە بوەو لەئاستێکی باڵای ئەوحیزبەدا بوە وبەئاشکرا بەناو وڕەسمی خۆیەوە نەک بەناوی خوازراو وڕەسمی دزراو باسی ئەوەدەکات 25ساڵی ڕەبەق لەناو پەکەکە بوە وئەم ڕاستیانە بۆ ئێوە دەگێڕێتەوە تا بیانناسن
25 ساڵ له‌ناو په‌كه‌كه‌ بووم،
چیم بینی؟!
خەڵک ئەم شتانە نازانێت بەڵام من بەچاوی خۆم ئەم شتانەم لەناو پەکەکە بینی:
- تلیاك خۆر و تلیاك فرۆشم بینی.
مەشڕوب خواردن و کاری بەدڕەوشتی.
- مه‌شق پێكردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی منداڵم بینی.
- گرتن و به‌ بارمته‌گرتنی هاوڵاتی سڤیلم بینی.
- دیل كوشتنم بینی، چه‌ته‌گه‌رایی و سه‌رانه‌ وه‌رگرتن و دزی له‌خه‌ڵكم بینی.
- سوكایه‌تیم به‌ ئاینی ئیسلام بینی.
دوژمنی سەرەکی پەکەکە بریتیە لەئاینی ئیسلام بەڕادەیەک یەک گەریلا نیە نوێژ بکات بەڵکو چەندان جار سوکایەتی و گاڵتە بەنوێژ دەکەن.
- بێ ئەخڵاقی و تێکەڵی شەوان و به‌د ڕه‌وشتی زۆرم بینی.
- تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌ و بۆمبڕێژكردنم بینی.
- كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌کەم له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی سوریا و توركیا و عێراق و ئێران و حزب الله ی لوبنان بینی.
- داگیركردنی خاكی كوردستانم بینی، به‌س ئازادكردنی نیو مه‌تر خاكی باكوری كوردستانم نه‌بینی!بەڕادەیەک هەزاران گوند و لادێیان داگیرکردوە و خەڵکی گوندەکان زۆر لێیان بێزارن.
- یه‌كێك له‌ كاره‌ هەرە قێزه‌وه‌نه‌كانی په‌كه‌كه‌ ڕفاندن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی سه‌دان و هه‌زاران منداڵ بوو، دواتر مه‌شق و ڕاهێنانیان پێده‌كردن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك و بۆمبڕێژكردن‌.
- شۆردنەوەی مێشکی منداڵ و بێ دین کردنیان و ئاڕاستەکردنیان بۆ بیروباوەڕی چەپگەرایی و ئیلحاد و عەلمانیەت و وایان لێدەکردن باوەڕیان بەخوا نەمێنێت و بەهەموو شێوەیەک دژی ئاینی ئیسلام بن، نەتەوەیان لێکردوون بەخوا.
به‌چاوی خۆم بینیم هه‌ر كه‌ ئێواره‌ ده‌هات به‌شێك له‌و منداڵانه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌ ته‌مه‌نی 10 بۆ 14 ساڵیدا بوون به‌ چاوی پڕ فرمێسكه‌وه‌ ده‌گریان و بیری باوك و دایكیان ده‌كرد و داوایان ده‌كرد بیانگێڕنه‌وه‌ بۆناو خێزانه‌كانیان بەڵام پەکەکە ڕێگریان دەکرد و دەیانوت دایک و باوکتان لەئێوە بێزارن و دایک و باوکتان خۆیان تەلەفۆنیان بۆ ئێمە کردووە وتویانە با منداڵەکەمان لەلای ئێوەبێت.
چه‌ند جارێك ڕه‌خنه‌م له‌م ڕه‌فتاره‌ پیسەی په‌كه‌كه‌ ده‌گرت، كه‌چی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌كه‌ی مندا پاساوایان ده‌هێنایه‌وه‌ بۆ ڕفاندنی منداڵ به‌بیانووی چاندنی هه‌ستی نەتەوەیی و قەومی و به‌رگریكردن و دووباره‌ په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و منداڵانه‌‌، به‌ڵام په‌روه‌رده‌كردنه‌كه‌ بریتی بوو له‌ چاندنی ڕق و كینه‌ و ئیلحاد و ڕاهێنان له‌سه‌ر كوشتن و بۆمبڕێژكردن و خۆته‌قاندنه‌وه‌.
(یوسف زیاد)
به‌رپرسی پێشووی ڕاگه‌یاندنی په‌كه‌كه‌.
کە بۆ ماوەی 25 ساڵ بەرپرس بووم لەناو ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ناسراوە بە (پەکەکە)

مالايعرفه كثيرون بأن الإخوة الأكراد كانوا يدا بيد مع وزارة الدفاع في العملية العسكرية الأخيرة بالشيخ مقصود والأشرفية، بل كانوا رأس الحربة فيها وفي طليعة المقاتلين بالمقدمة.
هؤلاء هم أحفاد صلاح الدين الذين نفخر بهم، وليسوا كقسد ولا مسد ولا غيرها من الأحزاب والميليشيات المرتبطة بالخارج، المتورطة بدماء الشعب السوري في شرق الفرات وغربه.
بارك الله بالأكراد المسلمين إخوة الدم والعقيدة والثورة والانتماء للوطن. #آراؤكم_مهمة


مامۆستا مەلا د. مەزهەر بۆ دژە دینان جێتناهێڵین…
وەک وەڵام بۆ دەمشڕێک کە (دکتۆر مەزهەر خۆراسانی) دەمکوتی کرد:
- مامۆستا دکتۆر مەزهەر خۆراسانی زانایەکی بوێر و سەر راستە، خۆی و خانەوادەیان، بنەماڵەی زانیارانن.
-مامۆستا سەرسەختانە و، بێ پێچ و پەنا و، بەشکۆوە دیفاع لە ئیسلام و شوێنکەوتووانی -بێ جیاوازی- دەکا، لەهەمان کاتدا بەدینداری زانیوە دیفاع لە گەل و نیشتمانی کوردان بکا، بەجۆرێک موزایەدە لەو بوارە جێی نابێتەوە.
- دکتۆر مەزهەر دەستپێشخەریکرد لە گواستنەوەی بەرگری لە ئیسلام بۆ قۆناغی هێرشی چڕ و دەمکوتکەرانە بۆ سەر دژە ئیسلام و فێمنیستان.
-مەرج نییە لە هەموو ڕا و بۆچووندا وەک یەک بیر بکەینەوە و، نە بەندە و نە مامۆستا پێغەمبەر نین هەڵەمان نەبێت، بەڵام وەک برا و هاوپیشە بەئەرکی ئیمانی دەزانم، کە لە ژێر رۆشنایی ئایەتی: (وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ) لەئاست دژە ئیسلام و دەمشڕان پشتگیری لە مۆستا مەلا مەزهەر بکەم.
دڵسۆزانی دین هەڵەیە لەبەر خاتری هەندێ چەپ و بێدینی پەروەردەکراو بە دەمپیسی و جنێو، پشت لە برا و مامۆستایەکی بوێر بکەین.
خۆ ئەگەر لەخاڵێکدا لەگەڵ برایەکمان جیاوازبین، ئەوا لەگەڵ بێدینان هەزارەها جیوازی بنچینەییمان هەیە.
پێغەمبەر فەرموویەتی: (المسلمُ أخو المسلمِ لا يظلِمُه ولا يُسلِمُه مَن كان في حاجةِ أخيه كان اللهُ في حاجتِه) رواە البخاري.
یا الله، مامۆستا مەلا مەزهەر بپارێزە و بەسەر دژە دینانی بخە.
د. ابراهیم ملا احمد سنگەسەری
23 رەجەبی ١٤٤٧ز 22-1-2026





چیتان هەیە بۆ قسەکانی ؟

چۆن دەکرێت ئیسلامیەکان بە سیاسەتمەدارو پرۆفیسۆر و بیرمەندو کەسانی ئەکادیمی وەکو خەڵک بیر بکەنەوە!

# شاری حەلەب کوردستان نیەو بەشێکیش نییە لە دەسەڵاتی هەسەدەو وڕۆژئاوای کوردستان بەڵکو کوردستانی سوریا دەیەها کیلۆمەتر لە حەلەبەوە دورە.

# ئەو سوپای کە هی هەسەدەیە پڕیەتیه لە پاشماوەی بەعس و ئەسەد و عەلەوییەکان ،

# ئەم مارکسیانەی هەسەدە کاتی خۆی هیچ کێشەیان لەگەڵ ڕژێمی خوێناوی ئەسەدا نەبوو کەچی ئێستا دژایەتی شەرع دەکەن چونکە هاوفکری خۆیان نیە، هەروەها هەسەدەو هێزەکانی یەک فیشەکیان نەتەقاندووە بۆ ڕوخانی ئەسەد و خۆیشیان کاتی خۆی بەیناو بەین دەیان وت ئێمە بەشێکین لە سوپاکەی ئەسەدو بەعس..

کەوابوو ئەم شەڕە شەڕی کورد وعەرەب نیەو شەڕی خاکی کوردیش نیە.

#هەسەدە حزبێکی کۆمۆنیستیەو دژی ئیسلام و موسڵمانانە و ناهێڵێت موسڵمانان نەفەسێکی ئازاد بدەن و گاڵتەش بە ئیسلام دەکەن وە حیزبێکی دیکتاتۆرن ،

جا پشتیوانی مولحیدگەلێکی وەها چۆن بکەین لە کاتێکدا ئەوان دژی ئاینەکەمانن بە ڕوون و ئاشکرا !! ئەگەر ئەوانە سەربکەون ژیانی خەلک پڕ ئەکەن ئیلحاد و کوفر هاوڕەگەزخوازی و دەیەها بەدبەختی.

#من نازانم ئەو هەموو دکتۆر و پرۆفیسۆر و سیاسەتمەدار و بیرمەندە ئیسلامیانە چۆن عاتفیانە قسەدەکەن و بەبێ حاڵی بوون لە حاڵەتی وردی حەلەب؟!

# دەوڵەتی تازەی سوریا بە دڵسۆزیەوە لەگەڵ کوردا مامەڵە دەکات و ڕێکەوتنیان هەیە لەگەڵ کوردا

بەڵام ئەمان بە هۆی بوغزی ئایدۆلۆژی و فیتی هەندێ وڵاتی ئیقلیمی و ناوخۆیی وەک پاشماوەی ڕژێمی ئەسەد ئامادە نین بچنەژێر باری ئەو ڕێکەوتنەوە.

# خۆشەویستی کورد و نیشتمان ئەوە نیە تۆ گەلی خۆت بکەیتە قوربانی بەرژەوەندی و پیلانی ئەوانیتر

# ئۆجەلان دوای ساڵانێکی زۆر تێگەیشتووە لە پیلانی دوژمنانی کورد و دەزانی تەنها ڕێگە بۆ چارەسەری کێشەی کورد ڕێکەوتنە لە گەڵ ناوەندا نەک کەوتنە ژێر پلان و نەخشەی وڵاتانی ئیقلیمی ، ئۆجەلانیش خۆی ئەوەی لەبیرە کاتی خۆی بە پیلانی دەزگا جاسوسیەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل دەسگیرکراو تەسلیمی دەوڵەتی تورکیا کرا..



هەموو کورد خەریکی دوو گەڕەکە
لەبەر ئەوەی پێیان وتووە و ئاڕاستەیان کردووە خەریکی بێت
لە ٢٠١٤ ەوە کورد شەڕ ئەکات لە سوریا ڕووداوی ناخۆش تر و دڵتەزێنترمان بەسەر هاتووە، بەڵام گرنگ نەبووە چونکە پەیجەکان بایەخیان پێ نەداوە.
قێزەونترین ئیش ئەوەیە خوێنی ئەو کوردانە کوژراون بەکاری بهێنیت بۆ دژایەتی کردی مامۆستای ئاینی و موسوڵمانی باشور کە لە ماڵی خۆیدا دانیشتووە، ئەمە بێ ئەخلاقیە نەک کوردایەتی، قوربانی خەڵک بۆ مەبەستی ئایدۆلۆژی و شەخسی خۆت بەکار بهێنیت !
کۆمەڵگا دووبارە بە سیفەتی کۆمەڵگایی خۆی یەکسەر بابەتەکەی یەکلای کردۆتەوە، چونکە دەزانین ئەقڵ تاقەتی لێکۆڵینەوەی نیە و بەوە مورتاحە هاوکێشەکە لە دوو هەڵبژاردەدا دابنێت، یان لەگەڵمانی یان لە دژمانی.
ئێستا لە سۆشیاڵ میدیادا شەڕە کە کۆمیدیە و دژایەتی کردنی پێشینانە کە وتوویانە : شەڕی ئەو دۆڵە مەهێنە سەر ئەم کەپۆڵە.
لەگەڵ ئەوەشدا قەوم پەرستی جوولەکە پەرستی مادە پەرست هەموو بانگەشەکەیان لەسەر هەڵەی لۆژیکی فاڵس دایکۆتمی دامەزراندووە.
یان لەگەڵمانی یان دژمانی !
گەر لەگەڵیان نەبووی ئۆتۆماتیکیەن پێت دەڵێن جاش و خۆ فرۆش و کۆیلەی ئەم و ئەو، بە هاوەڵناو دات دەگرنەوە کەئەوەش دووبارە هەڵەی لۆژیکیە، وە دەبێت بپرسین بە چ بەڵگەیەک ئەم خەڵکانە بوونە خاوەن قەزیەکە ؟ یانی چۆن کەسێک لەخۆیەوە هاتووە و بۆتە دەمڕاستی کوژراو و زیندووی ئەوێ ؟
لانی کەم با لە هەزار دینارەوە دەست پێ بکات، با بڵێین ئەوەی هەزاری بە هاوکاری ناردووە بۆیان بەناوی ئەوانەوە قسەیەک بکات، نا ماقولە قسەکەم ؟ بەڵێ بێگومان ملوێنەها دۆلاریش بدەی نابێ بەناوی خەڵکەوە قسە بکەی، بەڵام خۆ لە بەلاشەکە باشترە. بەڵام ئەمەش هەیە کە لە ئێستا و لەم سەردەمەدا لۆژیکی بیت لەگەڵ ڕێزمدا بۆ خۆم و ئێوە پێت دەڵێن کەرە کەر مەکە.
لە کۆتایدا ئێمە پێشتر وتوومانە موناقەشە مەکەن لەگەڵ کەسانێکدا کە تەنها زمانی کوردی دەزانن و لەم ئیعلامە درۆزن و پاتاڵانە هەواڵ وەردەگرن، چونکە کێشەکە تۆ و ئەو نین بەڕێزان، بەڵکو تۆ چیت بیستووە و ئەو چی بیستووە، بۆیە لانی کەم دەبێت پرسیارەکان بەو شێوەیە لەیەک بکرێن.
تۆ چیت بیستووە و بۆ پێت وایە ئەوەی بیستووتە ڕاستە ؟
ڕاستی چیە ؟
دادپەروەری چیە ؟
چۆن دیاری دەکرێت ؟
ئامانجی شۆرش چیە بە پێی بانگەشەی شۆڕگێڕ ؟
ئەی کرداری بە پێی بانگەشەیەتی یاخود تەنها ئێستا کە ئەمە بابەتە ترێندە بۆت گرنگە ؟
ئایا ڕۆڵی تاک بۆ دەبێ هەبێ لە فەیسبووکدا ؟
بۆچی دەبێت تاکێک لێرە پشتگیری تاکێک لەوێ بکات کە نە ئەخلاقیاتیان نە ئایدۆلۆژیان نە سیستمی بەهاکانیان هاوبەشن ؟
بۆچی ڕووی دەمتان لە مامۆستایەکی ئاینیە و لە سەرکردەی وڵاتتان نیە لە کاتێکدا ئەو دەتوانێ هێز بنێرێت و موعادەلەکە بگۆڕێت گەر ئێوە بەڕاستی خەم خۆری ئەوانن ؟
بێجگە لە قسەی زلی سۆشیاڵ میدیا ئایا پیکابێک هاوکاریتان بۆ بردوون یان تەنها هاژوو و هووژە ؟
ئەوانەشی قسەتان بە مامۆستا مەزهەر وتووە، بەخۆتاندا بچنەوە، پیاو نابێت عاتفی بێت، ئەو پیاوە هیچ شتێکی نەوتووە هەڵە بێت، تۆ پەرەمێز نیت پەمپت بەن و گڕ بگریت.
زۆر خۆشتان تێک مەدەن ئەم بابەتە دوو ڕۆژی ماوە بەسەر چێت و باس و خواسی نەمێنێت، سبەی بابەتێکی کە دەبێتە ترێند، و دووبارە خەڵکی لەسەری دەدوێن و یەکتری بریندار دەکەن لەسەری و جنێو دەدەن و قیامەتی خۆیان سەختر دەکەن.


دکتۆر مەزهەر
روخێنەری ریکخراوی ژنان
ئەو ریکخراوەی ژنیان کردۆتە لەشفرۆش و قەحپە
ئەو ریکخراوەئ هەر ژنەک کەیسی برواتە لایان لەجیاتی بۆی جارەسەر بکەن بە تەلاقدانی دەدەن و دەی کەنە لەشفرۆش
لەسایەی ریکخراوی ژنان دیسکۆ و کافتریا و گوندی لوبنانی پری ژنی لەشفرۆش بوە و سوکایەتی بە ژن دەکرێت
جونکە دکتۆر مەزهەر وتی نابێ ژن شەر بکات
ژن دەبێ رێزی بگیریت نەک لەشەر بیت
وتی ژن و پیاو یەکسان نین
مولحیدەکان و ریکخراوی ژنان لە دکتۆر مەزهەریان نەبردۆتە هەرگئز هاتون بەناوی کوردایەتی دژایەتی دەکەن
هەزاران مولحیدی قەشمەر لەپشت کیبۆردە کەجی ئامادەش نیە برواتە رۆژئاوا شەر بکات





ژن هەرگیز بۆ جەنگ وشەڕ نابێت نابیت بکرێنە سوتەمەنی جەنگ ناکرێت ڕوبەڕوی مەرگ بکرێنەوە ئەوە ئەرکێکی قورسەو هەرگیز جیهاد لەسەرژن واجب نەکراوە بەڵکو ئەرکی پیاوانە تا ببنە فیدا لەپێناوی خواو لەپێناوی دیفاع لە بێ دەسەڵاتەکان وژنان ومناڵان خۆیان بەخت بکەن تاگیانی ئەوان پارێزراوبێت فەرمودەی خودایە
هەزارپیاو بەدیل بگیرێت لەجەنگا ئاساییە بەڵام ئیسلام هەرگیز مەجالی نەداوە ژنان ڕوبەڕوی ئەو حاڵەتە دژوارە بکاتەوە
{ وَمَا لَكُمۡ لَا تُقَـٰتِلُونَ فِی سَبِیلِ ٱللَّهِ وَٱلۡمُسۡتَضۡعَفِینَ مِنَ ٱلرِّجَالِ وَٱلنِّسَاۤءِ وَٱلۡوِلۡدَ ٰ⁠نِ ٱلَّذِینَ یَقُولُونَ رَبَّنَاۤ أَخۡرِجۡنَا مِنۡ هَـٰذِهِ ٱلۡقَرۡیَةِ ٱلظَّالِمِ أَهۡلُهَا وَٱجۡعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ وَلِیࣰّا وَٱجۡعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ نَصِیرًا }
[سُورَةُ النِّسَاءِ: ٧٥]
کێش بەدڵی نیە بائامادەبێت ژن وخوشک ودایک وکیژی خۆی بنێرتە جەنگ ئەگەر ڕاست دەکات با خەڵکی فریونەدات ولەخۆیەوە دەسپێ بکات ئەوەی دەیبینین ناویان ناون شەڕەڤانان
بەشێک لەو کچانەن لە منداڵیوە دزیویانە بۆ چەکدارکردن دایک باوکەکانیان دوکەڵی جەرگی سوتاویان دەفرێ تائاسمان





🗞شەپۆلی سووکایەتی بە پیرۆزییەکان لە نێوان نەخۆشی دڵ و حوکمی شەرعیدا:
​لەم ڕۆژانەدا کە ئەم ئوممەت و میلەتە بە دەست ئازار و جەنگەکانی (حەلەب) و شوێنەکانی ترەوە دەناڵێنێت، لە جیاتی هاوخەمی و برایەتی، دەبینین تاقمێک لە مارکسی و عەلمانییە توندڕەوەکان و هەندێک کەسی "دڵ نەخۆش" سۆشیاڵ میدیایان کردووەتە سەکۆیەک بۆ تانەدان لە دروشمەکانی ئیسلام و جنێودان بە زانایان.
ئەم کارە تەنها سەرپێچییەکی سادە نییە، بەڵکو مەترسییەکەی دەگاتە ئاستی هەڵوەشاندنەوەی ئیمان.
​١. حوکمی شەرعی گاڵتەکردن بە دین :
​خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا پەردە لەسەر ڕووی ئەوانە لادەبات کە بە ناوی
" گەمە و کات بەسەربردن" سووکایەتی بە دین دەکەن و دەفەرموێت: ​﴿وَلَئِن سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ ۚ قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنتُمْ تَهْزِئُونَ * لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ﴾
[التوبة: ٦٥-٦٦]
​واتە: ئەگەر لێیان بپرسیت بۆچی واتان وت..؟ دەڵێن تەنها بۆ کات بەسەربردن و گەپ و گاڵتە وای دەڵێین..! پێیان بڵێ: ئایا بە خودا و ئایەتەکانی و پێغەمبەرەکەی گاڵتەتان دەکرد..؟ داوای لێبوردن مەکەن، چونکە ئێوە بەم قسە و سووکایەتییەتان کافر بوون دوای ئەوەی باوەڕتان هێنابوو.
♦​بۆچوونی زانایان:
ئەم ئایەتە بەڵگەیەکی بڕاوەیە کە گاڵتەکردن بە ئایین (ئیستیهزاء) مرۆڤ لە ئیسلام دەردەکات، چونکە بنەمای ئیمان لەسەر ڕێزگرتن وگەورەڕاگرتنی پیرۆزییەکانە.
​٢. ئازاردانی زانایان و باوەڕداران:
​ئەوانەی زمان درێژی دەکەنە سەر زانایانی ئاینی و بڕواداران، دەبێت بزانن کە خوای گەورە دەفەرموێت:
​﴿وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُّبِينًا﴾ [الأحزاب: ٥٨]
​واتە: ئەو کەسانەی ئازاری پیاوانی باوەڕدار و ئافرەتانی باوەڕدار دەدەن (بە جنێو، تۆمەت، یان گاڵتەکردن) بەبێ ئەوەی ئەو باوەڕدارانە هیچ تاوانێکیان کردبێت، ئەوا بێگومان ئەو جنێودەرانە بوختانێکی گەورە و گوناهێکی زۆر ئاشکرایان بۆ خۆیان هەڵگرتووە.
کەواتە/ زانایان میراتگری پێغەمبەرانن و سووکایەتی پێیان، ئازاردانی ڕیزەکانی پێشەوەی ئیماندارانە.
​٣. سۆشیاڵ میدیا و تۆمارکردنی کردەوەکان:
​زۆر کەس وا دەزانن نووسینی "کۆمێنتێک" یان بڵاوکردنەوەی "پۆستێکی" سووکایەتی ئامێز تەنها پیتێکە و تەواو، بەڵام قورئان هۆشداریمان دەدات:
🗞خوای گەورە دەفەرموێت:
​﴿مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ﴾ [ق: ١٨]
​واتە: مرۆڤ هیچ وشەیەک لە دەمی دەرناچێت (یان نانووسێت)، مەگەر فریشتەیەکی چاودێری ئامادە لایەتی و خێرا تۆماری دەکات.
​کەواتە/ ئەو جنێوانەی لە فەیسبووک و تیکتۆک دەینووسیت، لە ڕۆژی قیامەتدا وەک بەڵگە بەرۆکت دەگرنەوە.
​٤. دەرکەوتنی ڕق و کینەی
دڵ لە کاتی قەیراندا:
​ئەوانەی لە کاتی تەنگانەی موسڵماناندا لە جیاتی نزا یان دەربڕینی هاوسۆزوی وهاوخەمی، خەریکی تانەدانن، خوای گەورە لەبارەیانەوە دەفەرموێت:
​﴿أَمْ حَسِبَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَن لَّن يُخْرِجَ اللَّهُ أَضْغَانَهُمْ﴾ [محمد: ٢٩]
​واتە: ئایا ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دووڕوویی و ڕق لە دڵیاندا هەیە، وا دەزانن کە خودا ڕق و کینە و حەسوودییەکەیان دەرناخات و بۆ خەڵکی ئاشکرا ناکات.
​کەواتە/ ئەم جۆرە ڕووداوانە تاقیکردنەوەیە بۆ ئەوەی ڕەوشت و ڕق و کینەی ناو دڵی عەلمانی و مارکسییە توندڕەوەکان بۆ خەڵکی ئاشکرا ببێت.
✋​کۆتا پەیام :
ئەی موسڵمانان ئاگاداری باوەڕی خۆتان بن. سۆشیاڵ میدیا مەکەنە شوێنی کۆکردنەوەی گوناهی بەردەوام.
هەر پەیج و ئەکاونتێک سووکایەتی بە خودا و پێغەمبەر (ﷺ) و زانایان وموسلمانان دەکات، بایکۆتی بکەن،
☝ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم جۆرە کەسانە لە سۆشیاڵ میدیا پێویستی بە دانایی وحیکمەت و ساردیی دەمار هەیە، چونکە زۆربەیان ئامانجیان تەنها وروژاندن و کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنتە.
👈لێرەدا چەند هەنگاوێکی کردەیی و شەرعیت بۆ دیاری دەکەم :
​١. بایکۆتی تەواوەتی (تکنیکی پشتگوێخستن):
​گەورەترین سزا بۆ ئەم جۆرە کەسانە "پشتگوێخستنە". زۆربەیان بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن خەڵک کۆمێنتیان بۆ بنووسێت تا پۆستەکانیان زیاتر بڵاوببێتەوە.
بۆیە بەهیچ شێوەیەک​ کۆمێنت مەنووسە تەنانەت ئەگەر بۆ جنێودانیش بێت، کۆمێنت نووسین دەبێتە هۆی ئەوەی فەیسبووک پۆستەکەیان پیشانی خەڵکی زیاتر بدات، ئنجا ​ڕیپۆرتکردن لەبری وەڵامدانەوە.
​٢. وەڵامدانەوەی زانستی و بێدەنگکردن:
​ئەگەر ویستت وەڵام بدەیتەوە، مەچۆ ناو ئاستی نزمی ئەوان جنێو بەرامبەر جنێو، چونکە ئەوە ئەخلاقی موسڵمان نیی، بەڵکو​ فیکرەکەی ڕیسوا بکە، لەبری جنێودان بە کەسەکە، هێرش بکەرە سەر بیروباوەڕە پووچەکەی ،
بۆ نموونە: بەلێ مارکسیزم وعەلمانیەت چ کارەساتێکیان بەسەر میلەتی کورد و مرۆڤایەتیدا هێناوە..!!
​٣. بڵاوکردنەوەی جێگرەوەی باش:
​باشترین ڕێگە بۆ وەڵام دانەوەیان ئەوەیە
​کاتێک ئەوان سووکایەتی بە زانایەک دەکەن، تۆ لە ئەکاونتی خۆت پۆستێکی جوان لەسەر ژیان و خزمەتەکانی ئەو زانایە بڵاو بکەرەوە، ​کاتێک گاڵتە بە ئایین دەکەن، تۆ پۆستێک لەسەر جوانی و حیکمەتەکانی ئەو حوکمە شەرعییە بڵاو بکەرەوە.
​٤. ئاگاداریی شەرعی بۆ خۆت:
​خوای گەورە ڕێگریمان لێ دەکات لەو شوێنانە دابنیشین (یان پۆست و کۆمێنت بخوێنینەوە) کە سووکایەتی بە ئایین دەکرێت،
خوای گەورە لەم بارەیەوە دەفەرموێت:
​﴿وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آيَاتِ اللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُوا مَعَهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ﴾ (النساء: ١٤٠).
​واتە: ئەگەر بینیتان سووکایەتی بە ئایەتەکانی خوا دەکرێت، لایان دامەنیشن (فۆڵۆیان مەکەن و پۆستەکانیان مەخوێننەوە) تا باسی شتێکی تر دەکەن، ئەگینا ئێوەش وەک ئەوانتان لێ دێت لە گوناهدا.
​م.عبدالخالق ڕۆناکی =-=-=-=
ئاخر کاتێك ئێوە ڕەخنە لە کەسایەتیە موسڵمانەکان و ڕێکخراوەکانی موسڵمانان دەگرن،لەسەر ئەوەی بۆقسەیان نیە لەسەر ئەو ستەمەی دەکرێتە سەر میللەتی کورد؟دەبێ ئەو ڕاستیە بهێننەوە بیر خۆتان کە پێشتر چتان نیشانی ئەو ناوبراوانە داوە لە ڕاگەیاندنەکانتان.ئەمە لەلایەك لەلایەکی تریشەوە،ئەوەی سوتەمەنی ڕاستەقینەیە لەو بارو دۆخەدا بە پلە یەك میللەتە کوردە موسڵمانە بێ چارەکەیە،نەك ئێوەومانان کە خۆتان کردوە بە واجیهە لە بابەتەکەداو بەبێ بژاردەی میللەت و دەتانهەوێ ئیرادەو فیکرو ئایدایەکی دۆڕاو بەزۆر بەسەریاندا بسەپێنن،ئەو ئایدیایەی کە دوای زیاتر لە چوار دەیە کار لەسەر کردن ڕێبەرە هەرە باڵایەکەتان بۆ ئێستا بە گونجاوی نازانێ!!
میللەتێك بیهەوێ ڕووبەڕووی ستەم و نا حەقی و عەیبداری ببێتەوە،سەرەتا دەبێ عەیب و ناحەقیەکانی خۆی بنەبڕ بکا،دەنا گەیشتن بەو مەرامە گەورەیە سانا نیە.



إلى أبناء #عفرين، وحيّي الشيخ مقصود والأشرفية، وتل عرن وتل حاصل، وريف الباب، وركن الدين، وجبل الأكراد في ريف اللاذقية…
أنتم اليوم أكثر من مليوني نسمة. أنتم أبناء هذا البلد، وجزء أصيل منه.
نظّموا أنفسكم، وشاركوا مع باقي أبناء وطنكم في بناء الدولة ، شاركوا في نهضتها ، ودافعوا عن ثقافتكم وقيمكم، وانسجموا مع محيطكم الثقافي والفكري والاجتماعي.
إياكم والارتهان للأحزاب الكردية الممولة من الخارج أو المنظمات العسكرية بجميع مسمياتها وألوانها ؛ فهي أدوات خارجية تستخدمكم لتعقيد قضيتنا، ولجرّنا مراراً إلى الفوضى والضياع.
لا تلتفتوا إلى الخلف، وتوجّهوا نحو دمشق، فهناك يكون الحضور الحقيقي، وهناك يكون الربح لا الخسارة.
وإلى اللاجئين في الخارج: عودوا إلى منازلكم، ولا تنخدعوا بخطابات المظلومية الزائفة، ولا تصغوا لمن جرّونا إلى المآسي والدمار والخراب والحبل على الجرار ، وما زالوا يحاولون إكمال المهمة بحذافيرها .
هذه نصيحة صادقة من ابن كوباني ، عن تجربة ثلاثون عاماً من النضال والتضحية والخبرة أتحدث ، وستكونون من المنتصرين، بإذن الله أما نحن فلنا الله .
لذلك..
ثقوا بدولتكم
ثقوا بامتكم
وتوكلوا على الله

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

إحذروا الصور والفديوهات المفبركة لاتنخدعوا بهاااا

ماذا تعني قسد و PKK , YPG من هم ومالفرق بينهم وبين المكون الكوردي المسلم السني الاصيل ?